ئه‌دریانۆ بۆندى له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ئیمزاكرد

ئه‌دریانۆ بۆندى له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ئیمزاكرد
گولاَن/ساڵح محمد
رِۆژنامه‌ى كه‌ته‌لۆنى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى دوه‌م بۆندى ئه‌م وه‌رزه‌ى ئیمزاكرد له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رگرى به‌رازیلی و یانه‌ى سیڤیلیه‌ى ئیسپانى (ئه‌دریانۆ).

برِیاره‌ رِۆژى دووشه‌ممه‌ ئه‌دریانۆ پشكنینى پزیشكی بۆ ئه‌نجام بدرێت.

هێنانى ئه‌دریانۆى ته‌مه‌ن 26 ساڵ جگه‌ له‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆندى سه‌رۆكی نوێی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى به‌رگرى چه‌پی یانه‌كه‌یه‌ تا ئه‌و بۆشاییه‌ى له‌و هێڵه‌دا هه‌یه‌ پرِی بكاته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌فه‌رمى نرخى بۆنده‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌لاَم به‌پێى رِۆژنامه‌كان به‌برِی 10 ملیۆن یۆرۆ ئه‌دریانۆ په‌یوه‌ندى به‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كردوه‌.
Top