سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆكی خه‌ڵاتكرد

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆكی خه‌ڵاتكرد
رێبین ره‌مزی
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (15/7/2010) له‌ باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، خه‌ڵاتی تیپی باسكه‌ی كورِانی یانه‌ی دهۆكی كرد كه‌ به‌م دواییه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراقیان ده‌سته‌به‌ركرد.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی تیپی باسكه‌ی دهۆكی خه‌ڵاتكرد و دیاری یانه‌ی دهۆكیش پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كرا و دیاری نوێنه‌رایه‌تی دهۆكیش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د قاسم سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی، به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به‌ د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌خشرا.
جێگه‌ی باسه‌ یانه‌ی دهۆك توانی دوو جار له‌سه‌ر یه‌كدی ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێراق بۆ تۆپی باسكه‌.
Top