ده‌سته‌یه‌كی نوێی بۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر دامه‌زرا
به مه‌به‌ستی پێشخستنی بواری هاندان له شاری هه‌ولێر، هه‌ردوو به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستپێشه‌خه‌رییه‌كان كرد و توانیان هه‌ڵبژارده‌ن بۆ ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌م ده‌سته‌یه چالاَك و ئه‌كتیڤ بكه‌نه‌وه تاكو له یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن و هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی وشه‌ی دوور له گیانی وه‌رزشی له كاتی یارییه‌كان، له‌م هه‌ڵبژارده‌نه 16 كه‌س بۆ ئه‌ندامیتی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌ست نیشان كران،كه 11 وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 3 وه‌كو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌نه بریاردرا، كه ئه‌م ده‌سته‌یه كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بێت تا ته‌واوبوونی خولی نایابی عێراق دواتر دووباره هه‌ڵبژارده‌ن ئه‌نجام بدرێته‌وه و هه‌روه‌ها بریار درا ئه‌م ده‌سته‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر نییه له رووی داراییه‌وه.
جێگه‌ی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یانه‌یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ن بۆ ده‌سته‌ی هانده‌ران ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م ده‌سته‌یه سه‌ربه‌خۆ بێت.