كوردێك به‌شداری پاڵه‌وانی جیهان ده‌كات له‌ یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی

كوردێك به‌شداری پاڵه‌وانی جیهان ده‌كات له‌ یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی
رێبین ره‌مزی
وا بریاره‌ له‌ مانگی 9 له‌ ولاَتی توركیا پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ پاڵه‌وانی عێراق و كوردستان و یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر سواره‌ محه‌مه‌د پیرباڵ به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌كات، یاریزان سواره‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌شداری له‌ ئۆردوگاییه‌كی مه‌شقی ده‌كات له‌ ولاَتی توركیا تا ده‌ست پێكردنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، سواره‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ كێشی 69كگم به‌شداری ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجامێكی باش به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیادی له‌نده‌ن بكات له‌ ساڵی 2012.
Top