42 ساڵی دامه‌زراندنی یانه‌ی هه‌ولێر پیرۆز بێت

42 ساڵی دامه‌زراندنی یانه‌ی هه‌ولێر پیرۆز بێت
رێبین ره‌مزی
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ساڵیادی 42 ساڵی دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بوو، كه‌ له‌ 14-7-1968 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر ئه‌م یانه‌یه‌ دامه‌زرا، كه‌ ئیبراهیم حه‌لاق بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك یانه‌ له‌ مێژووی یانه‌ی هه‌ولێر.
یانه‌ی هه‌ولێر خاوه‌ن مێژوویه‌كی پرشنگداره‌ له‌ زۆربه‌ی یارییه‌كان توانی چه‌ندین پاڵه‌وانێتی به‌ ده‌ست بهێنێت وه‌كو یاری تۆپی پێ توانی سێ جار له‌سه‌ر یه‌كدی ببێته‌ پاڵه‌وانی عێراق و هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كانی تۆپی باله‌ و تۆپی ده‌ست و به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و گۆره‌پان و مه‌یدان و پایسكیل سواری...هتد چه‌ندین یاری تر، كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌ توانایه‌ له‌م بواره‌.
بۆیه‌ پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌هۆی 42 ساڵی دامه‌زراندنی هیوادارین ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تكردنی بواری وه‌رزش له‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی و عێراق به‌ گشتی.
Top