یانه‌ی ئارارات بووه‌ پاڵه‌وانی كوردستان له‌ تێنسی سه‌ر زه‌وی

یانه‌ی ئارارات بووه‌ پاڵه‌وانی كوردستان له‌ تێنسی سه‌ر زه‌وی
رێبین ره‌مزی

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆتایی به‌ پاڵه‌وانێتی كوردستان بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی هات، كه‌ تیاییدا 9 یانه‌ به‌شدارییان تیاییدا كردبوو، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كان یانه‌ی ئارارات بووه‌ پاڵه‌وان و له‌سه‌ر ئاستی تاك یاریزانی یانه‌ی ئارارات عه‌بدولناسر عه‌بدولره‌زاق بووه‌ پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتایی توانی له‌ یاریزان ئه‌یاد ئیبراهیم له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌ر ئاستی تاك.

عه‌بدولناسر عه‌بدولره‌زاق ئارارات - ئه‌یاد ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 2-0 گێم
1- عه‌بدولناسر عه‌بدولره‌زاق، 2- ئه‌یاد ئیبراهیم.
له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كان
1- ئارارات، 2- دهۆك، 3- سێمێڵ.

جێگه‌ی باسه‌ وا بریار بوو له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ 12 یانه‌به‌شداری بكه‌ن، به‌لاَم به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی گاره‌ و سه‌نحاریب و پێرس به‌شدارییان نه‌كرد و به‌ فه‌رمی دابه‌زین بۆ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌كوا پارك و یاریگه‌ی ئازادی به‌رێوه‌چوو.
Top