سیروانی نوێ بووه پاڵه‌وانی كوردستان له تۆپی ده‌ست
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ ماوه‌ی 5 رۆژی له شاری دهۆك یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی قۆناغی كۆتایی خولی پله نایابه‌كانی كوردستان بۆ تۆپی ده‌ست به‌رێوه‌چوو به به‌شداریكردنی 6 یانه، له‌م خوله یانه‌ی سیروانی نوێ بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه دوای ئه‌وه‌ی له دواین یاری خوله‌كه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی یه‌كسان بوون و توانی نازناوی خوله‌كه بباته‌وه به جیاوازی یه‌ك خاڵ، یانه‌ی سلێمانی پله‌ی دووه‌می به ده‌ست هێنا و یانه‌ی هه‌ولێر به پله‌ی سێیه‌م هات، ئه‌نجامی یارییه‌كانی رۆژی كۆتایی به‌مشێوه‌یه بوو.
هه‌ولێر - ئاكرێ 34-18 گۆڵ،سیروانی نوێ - سلێمانی 21-21 گۆڵ، دووز - سۆلاڤ 19-24 گۆڵ.
ریزبه‌ندی كۆتایی خوله‌كه به‌مشێوه‌یه بوو.
1- سیروانی نوێ، 2- سلێمانی، 3- هه‌ولێر، 4- ئاكرێ، 5- سۆلاڤ، 6- دووز.