سێ كورد خۆیان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراو كردووه‌

سێ كورد خۆیان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراو كردووه‌
رێبین ره‌مزی
وا برِیاره‌ له‌م مانگه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێ نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی تۆپی پێ ئاسیا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سێ كورد خۆیان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولخالق مه‌سعود خۆی بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراوه‌ و ئیبراهیم قاسم و سوبحی كامل خۆیان بۆ ئه‌ندامیتی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌كان دوو كه‌س له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق ده‌بێته‌ ركابه‌رییان و سێ كه‌س له‌سه‌ر پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق و یه‌ك كه‌س خۆی بۆ جێگری دووه‌می یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێوراو كردووه‌ و 17 كه‌س خۆیان بۆ ئه‌ندامیتی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق پاڵێواروه‌.

ركابه‌ره‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌
پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق
حوسێن سه‌عید، فه‌لاح حه‌سه‌ن.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق
ئه‌حمه‌د رازی، ناجح حه‌مود، حوسام سه‌عید.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق
عه‌بدولخالق مه‌سعود

ئه‌ندامه‌كان:
ئیبراهیم قاسم، كازم محه‌مه‌د سولتان، محه‌مه‌د خه‌له‌ف، محه‌مه‌د جه‌واد سائغ، سامی محه‌مه‌د ناجی،هادی جواد، تارق ئه‌حمه‌د، خه‌لیل یاسین، عه‌بدولره‌زاق عه‌تیه‌، هادی ئه‌حمه‌د، عه‌لا كازم، له‌تیف خه‌له‌ف، محه‌مه‌د خه‌لیل، یحیی زغیر، خالد ره‌سن، محه‌مه‌د عه‌باس، محه‌مه‌د ساحب، عه‌لی عه‌زیز، قادر شمخی، عیسام محه‌مه‌د، عه‌لی جه‌بار، غانم عه‌ریبی، جه‌بار هاشم، نه‌عیم سه‌دام، فهمی ئیبراهیم، فالح موسی، سوبحی كاملحازم محه‌مه‌د، سه‌لام هاشم.

جێگه‌ی باسه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواین مۆڵه‌ت بوو خۆ پاڵێوراو كردن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌نه‌.
Top