تێری هێنرى به‌فه‌رمى چوه‌ یانه‌ى رِید بۆڵز

تێری هێنرى به‌فه‌رمى چوه‌ یانه‌ى رِید بۆڵز
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى رِید بۆڵزى ئه‌مه‌ریكی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆندیان له‌گه‌ڵ یاریزانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (تێری هێنری) ئیمزا كرد.
به‌لاَم برِى بۆند و ماوه‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌.

به‌رپرسانى یانه‌ى رِیدبۆڵزى ئه‌مه‌ریكی خۆشحاڵی خۆیان به‌هاتنى هێنری ده‌ربرِی بۆ یانه‌كه‌یان و به‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانانى چه‌ند ساڵى رِابردوى تۆپی پێى جیهان له‌قه‌ڵه‌میاندا.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ هێنرى خۆشحاڵى خۆى به‌هاتنى بۆ یانه‌ى رِێدبۆڵزى ئه‌مه‌ریكی ده‌ربرِی و هیواى خواست بتوانێت ئاستێكى به‌رز بۆ یانه‌ نوێیه‌كه‌ى پیشانبدات.
Top