دیل بۆسكی: میسى شایانى تۆپی زێرِین بوو

دیل بۆسكی: میسى شایانى تۆپی زێرِین بوو
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى (دیلبۆسكی) رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى پاڵه‌وانى جیهان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (لیۆنێل میسی) شایانى تۆپی زێرِین بو له‌ مۆندیال نه‌ك دیگۆ فۆرِلان.

دیلبۆسكی گوتى: زۆرمان حه‌زده‌كرد میسى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا بوایه‌ چونكه‌ میسى دیارده‌یه‌ له‌ تۆپی پێى جیهان و باشترین یاریزانى جیهانه‌.

شایانى باسه‌ دیلبۆسكی توانى بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژودا جامى جیهانى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌ده‌ستبهێنێت و ماتادۆره‌كان بكاته‌ پاڵه‌وانى جیهان.
Top