گواردیۆلا بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌

گواردیۆلا بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى (پیپ گواردیۆلا) بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى نوێ كرده‌وه‌ به‌لاَم تائێستا برِی بۆنده‌كه‌ و موچه‌ى سالاَنه‌ى دیارى نه‌كراوه‌.

نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى گواردیۆلا دواى مشتومرِێكى زۆرهات كه‌له‌نێوان گواردیۆلا و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هۆى سوربونى ئیداره‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر ئیمزاكردنى بۆندێكى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ گواردیۆلا به‌لاَم رِاهێنه‌رى ناوبراو ئاماده‌نه‌بو بۆندێكى درێژخایه‌ن ئیمزا بكات.

گواردیۆلا توانى سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ده‌ستبهێنێت له‌ماوه‌ى رِاهێنه‌رایه‌تى كردنی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ و یانه‌كه‌ى له‌سه‌رده‌ستى ئاستێكى به‌ز پێشكه‌ش بكه‌ن.
Top