هانده‌رانى ئه‌رسناڵ له‌ فابریگاس تورِه‌ن

هانده‌رانى ئه‌رسناڵ له‌ فابریگاس تورِه‌ن
گولاَن :كارزان كانه‌بى

دواى ئه‌وه‌ى له‌ مه‌رِاسیمى كۆتایى ئاهه‌نگى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا درێسى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌یان له‌ به‌رى فابریگاس كرد.هانده‌رانى ئه‌رسناڵیش به‌م كارانه‌ نارِازین .

رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا به‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌وه‌یان بلاَوكردۆته‌وه‌ كه‌وا دواى ئه‌وه‌ى به‌ زۆرى له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزانان پیكى و پیۆل له‌ ئاهه‌نگى كۆتایى به‌ده‌ست هێنانى جامى جیهانى ئه‌فریقاى باشور هه‌ردوو یاریزانى ناوبراو درێسى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌یان له‌به‌ر یاریزان فابریگاس كردوئه‌م كاره‌ش بووه‌ هۆى توورِه‌ بوونى هانده‌رانى یانه‌ى ئه‌رسناڵ رۆژنامه‌ى زه‌ سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى بلاو كرده‌وه‌ كه‌وا هانده‌رانى ئه‌رسناڵ به‌م كاره‌ى پیكى و پیۆل تووره‌ بووینه‌ وهاندرانى یانه‌ى ئه‌رسنالیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌ كه‌او سیسك فابریگاس ئاره‌زووى یارى كردن ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌ له‌سه‌ر تۆرى ئه‌نته‌رنیێتیش هێرشى توندیان كردۆته‌ سه‌ر فابریگاس به‌م كاره‌ ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ناكات له‌ له‌نده‌ن یارى بكات،فابریگایش تا ئێستا هیچ شتێكى به‌رفه‌رمى رانه‌گه‌یاندوه‌.
Top