مۆرِاتى به‌ 45 هه‌زار یۆرۆ سزادرا

مۆرِاتى به‌ 45 هه‌زار یۆرۆ سزادرا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

ماسیمۆمۆراتى سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانى ئیتالى سزا درا به‌برِى 45هه‌زار دۆلار و بۆماوه‌ى سىَ مانگیش رِاگیرا.

سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانى ئیتالى له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پىَ ئیتالى بۆهۆى سه‌رپێچیه‌كانى له‌ یاساكانى تۆپى پىَ ئیتالى سزادرا ،ماسیمۆراتى مۆراتى سه‌رۆكى یانه‌ ئه‌نته‌ر سزا درا به‌ برِى 45هه‌زار یۆرۆو راگرتنى بۆماوه‌ى 3ى مانگ له‌ یاریگاكان به‌هۆى كه‌م وكورى له‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان .هۆكارى سزادانه‌كه‌شى بۆهۆى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌وا رێكه‌وتنێك بكات له‌گه‌ڵ مه‌لیكى جه‌نه‌وا به‌بىَ ئاگارى یه‌كێـتى تۆپى پىَ ئیتالى دواى ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى رابردوو هه‌ردوو یاریزانان مۆتاو میلیتۆى هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌ى ئینجا یه‌كێتى تۆپى پىَ ئیتالى ئاگاداركردۆته‌وه‌ ،له‌لاه‌ین خۆشیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئیتالى ئه‌وه‌ى بلاو كردۆته‌وه‌ كه‌وا تا ئێستا مۆراتى به‌ فه‌رمى هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى خراپى نه‌ بووه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى سزا دانى ،ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاریشه‌ مۆراتى به‌م شێوه‌یه‌ سزا بدرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پىَ ئیتالى .رِه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر كارى له‌م جۆره‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌ سزاى قورستری تووش ده‌كه‌ن .
Top