كۆمیته‌ی ته‌نفیزی ئۆڵۆمپی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجامدا

كۆمیته‌ی ته‌نفیزی ئۆڵۆمپی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجامدا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ئه‌جێندای پرِۆژه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌لڕ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی، نێوه‌رِۆی رۆژى چوارشه‌ممه‌ (14/7/2010) لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له‌باره‌گای لیژنه‌ له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ حه‌ربی خالید لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان وتی:
پێداچوونه‌وه‌ به‌ئه‌جێندای پرِۆژه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌لڕ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق.
ئه‌مرِۆ كاتژمێر (7:30) خوله‌كه‌ له‌هۆڵی هۆتێل چوارچرا له‌هه‌ولێر، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان خه‌ڵاتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات.

برِیاردرا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (15/7) كاتژمێر (7:00) له‌شاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی دهۆك بكرێت كه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی یانه‌كانی عیراق بوو.

برِیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كوردی نێو یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی عیراق بكرێت، كه‌نوێنه‌ری كوردستانن له‌به‌غدا.
هه‌روه‌ها چالاكی و خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنرا.
Top