مه‌لا به‌ختیار ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند

مه‌لا به‌ختیار ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند
گولاَن :كارزان كانه‌بى


سه‌فین كانه‌بی: سوپاسی د.به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه‌پاڵپشتمانه‌ بۆسه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی خوله‌كانی كوردستان

ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ (14/7/2010) له‌هۆتێل چوارچراى شارى هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونى مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پآ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى هه‌رێمی كوردستان، رێورِه‌سمێك بۆ خه‌ڵاتكردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌رِێوه‌چوو.

پێشه‌كی حه‌ربی خالید لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێًكی گه‌وره‌ بۆ وه‌رزشی كوردستان ناوبرد و ئه‌وه‌ی ده‌ركاند كه‌ له‌دوا سآ كۆبوونه‌وه‌یدا، كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی تۆپی پآ و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی تری به‌رزنرخاندووه‌ و پاشان داوای له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كرد كه‌ به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.

له‌وته‌یه‌كی كورتدا مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی هه‌رێمایه‌تی به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بۆ وه‌رزشی كوردستان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ناوبرد و رایگه‌یاند كه‌نه‌وه‌ى پاشه‌رِۆژ شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ن و جاران ده‌مانوت سالڕ به‌سالڕ خۆزگه‌مان به‌پار، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 1991ه‌وه‌ وه‌رزشی كوردستان سالڕ به‌سالڕ گۆرِانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ئێستا ده‌ڵێین سالڕ به‌سالڕ باشتر له‌پار.
دواجاریش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سڵاوی به‌رِێز د به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێرِاگه‌یاندن و وتی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستكه‌وته‌كه‌تان به‌رزده‌نرخێنێت و خه‌ڵاتی ئێوه‌شی له‌ئه‌ستۆی خۆی گرت.

دوای ئه‌وه‌ سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانی كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌وره‌ترین پاڵپشت و پشتگیریان بووه‌.

هه‌روه‌ها كورته‌ باسێكی سه‌باره‌ت به‌چالاكییه‌كان خوێنده‌وه‌ و له‌گرنگترینیاندا سوپاسی د به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌پاڵپشتیانه‌ بۆسه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی خوله‌كانی كوردستان و بۆ ده‌ربرِینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی خولی پله‌ یه‌كه‌كان بۆ لاوان و پێشكه‌وتووان.

دواجاریش وتی: له‌دواین برِیاری یه‌كێتییه‌كه‌ماندا له‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، برِیارماندا به‌ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان له‌یاری تۆپی پآ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده‌شماندا كه‌رِۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌شاری دهۆك ده‌بێت، برِیاری ده‌ستپێكردنی هه‌ردوو خولی پله‌ دوو و پله‌ سآ ده‌ده‌ین.

دوای ئه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌مه‌خان-ی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌ سوپاسی به‌رِێز مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كرد بۆ خه‌ڵاتكردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ و بۆ پاڵپشتی كردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا كه‌ له‌ئاینده‌دا پله‌ی باشتر و ئه‌نجامی له‌وه‌ مه‌زنتر به‌ده‌ستبهێنن.

دواجاریش خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و ئه‌مینداری گشتی و لێپرسراوی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كرا.
Top