هه‌ینیی هه‌ولێر و شورِته‌ له‌ خولی بژارده‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

هه‌ینیی هه‌ولێر و شورِته‌ له‌ خولی بژارده‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن :كارزان كانه‌بى

كاتژمێر 6،30 ی ئێواره‌ی هه‌ینی 16 ی ته‌ممووز له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فرِه‌نسۆ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی شورِته‌ ده‌كات له‌ یه‌كه‌مین یاریی هه‌ردوو یانه‌ له‌ گرووپی دووه‌می خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ.

ململانێكان له‌وپه‌رِیی به‌هێزیدان و چانسی هه‌موو یانه‌كانی وه‌ك یه‌ك وایه‌، بۆیه‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گرنگه‌، به‌ تایبه‌تی یانه‌ی قه‌ڵای زه‌رد له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كه‌ی یاری ده‌كات.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌وپه‌رِیی ئاماده‌باشیدایه‌ و هیچ پێكانێكی له‌ یاریزانه‌كانیدا نییه‌.

جێگه‌ی باسه‌ یه‌كه‌مین یاریی یانه‌ی هه‌ولێره‌ له‌ یاریگه‌ی شه‌هید فرِه‌نسۆ دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌ جوانترین شێوه‌، هاتنه‌ژووره‌وه‌ به‌ خۆرِاییه‌.،هه‌ر رۆژى هه‌ینى له‌ شارى به‌غدا یانه‌ى دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى جه‌وییه‌ده‌بێته‌وه‌ له‌ شارى به‌غدا له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ ده‌بێت به‌ ووریایه‌وه‌ یارى بكه‌ن .
Top