بالاك به‌فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ بایه‌رلیڤه‌ركوزن ئیمزا كرد

بالاك به‌فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ بایه‌رلیڤه‌ركوزن ئیمزا كرد
گولاَن/ساڵح محمد
یاریزانى ئه‌ڵمانى (مایكل بالاك) گه‌یشته‌ شارى لیڤه‌ركوزن به‌مه‌به‌ستى مۆركردنى بۆندێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیڤه‌ركوزنى ئه‌ڵمانى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ.
هه‌روه‌ها برِیاره‌ پشكنینى پزیشكی بۆ بالاك ئه‌نجام بدرێت و پاشان به‌فه‌رمى بۆنده‌كه‌ ئیمزا بكات.
به‌لاَم بالاكى ته‌مه‌ن 33 ساڵ ناتوانێت به‌ژدارى رِاهێنانه‌كانى بكات له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌یدا به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ى توشی بو كه‌ بوه‌ هۆى به‌ژدارى نه‌كردنى له‌ یاریه‌كانى مۆندیال.

یانه‌ى چێڵسی ئاماده‌ نه‌بو بۆندى بالاك درێژ بكاته‌وه‌ بۆیه‌ بالاك رِوى كرده‌ یانه‌ى لیڤه‌ركوزى ولاَته‌كه‌ى خۆى ئه‌و یانه‌ى كه‌ بالاكى تێدا ناسرا.
Top