رِیال مه‌درید كاكا ده‌فرۆشێت

رِیال مه‌درید كاكا ده‌فرۆشێت
گولاَن/ساڵح محمد

یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى ناوى یاریزانى یانه‌كه‌یان (رِیكاردۆ كاكا)ـى خستوه‌ته‌ لیستى فرۆشتنه‌وه‌ و ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه‌ ببێت.

فرۆشتنى كاكا به‌هۆى پێشكه‌ش نه‌كردنى ئه‌و ئاسته‌ى بو كه‌ چاوه‌رِوانى لێده‌كرا و كاكا نه‌یتوانى ساڵى رِابردو ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات.

كاكا برِیاره‌ به‌م نزیكانه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ پشتى ئه‌نجام بدات كه‌ ماوه‌ى 4 مانگ له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆیه‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه‌ ببێت.

چه‌ند یانه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ هێنانى كاكا له‌سه‌روى هه‌مویانه‌ى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزی.
Top