ئه‌مرۆ پاڵه‌وانه‌تى گۆره‌پان ومه‌یدانى كوردستان ده‌ست پێده‌كات

ئه‌مرۆ پاڵه‌وانه‌تى گۆره‌پان ومه‌یدانى كوردستان ده‌ست پێده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌ شارى سلێمانى به‌ به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاله‌وانه‌تى گۆره‌پان وه‌میانى كوردستان ده‌ست پێبكات .

بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى سلێمانى له‌و شاره‌دا به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێـتى ناوه‌ندى گۆره‌پان ومه‌یدانى كوردستان و به‌ هاوكارى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان پاله‌وانه‌تى گۆره‌پان وه‌میدانى كوردستان بۆیانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكات ،بریاریشه‌ یارییه‌كانى بۆماوه‌ى دوورۆژ به‌رده‌وام بێت ئه‌مرۆ له‌ كات ژمێر12 نیوه‌رۆ كۆكبونه‌وه‌ى هونه‌رى ئه‌نجام بدرێت ،له‌ كات ژمێر 5ى ئێواره‌ش پێشبریى یارییه‌كان ده‌ست پێبكات ،یارییه‌كانى بۆهه‌ردوو ئاستى كوران و كچانه‌ له‌ كچان بۆئاستى لاوانه‌و بۆكورانیش كراوه‌یه‌ پێشبینى ده‌كرێت یانه‌كان ململانىَ به‌هێز ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ .
Top