له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كوردستان، هه‌ولێروسلێمانى یه‌كسان بوون

له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كوردستان، هه‌ولێروسلێمانى یه‌كسان بوون
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان له‌ سىَ یه‌م رۆژى خوله‌كه‌ یانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى یه‌كسان بوون .
له‌ شارى دهۆك به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (هه‌ولێرو سلێمانى وسیروانى نوىَ و دووز وسۆلاڤ وئاكرىَ) یارییه‌كانى خوڵى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان له‌ هۆلى كۆلێژى چاندن یارییه‌كانى له‌ سىَ یه‌م رۆژ درێژه‌ى هه‌یه‌ ،له‌ یارى یه‌كه‌مداهه‌ردوو یانه‌ى ئاكرىَ و دووز به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یانه‌ى ئاكرىَ به‌ ئه‌نجامى(30-27) گۆڵ براوه‌ بوو له‌ یارى دجووه‌میشدا هه‌ردوو یانه‌ى سۆلاڤ و سیروانى نوىَ به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یانه‌ى سۆلاڤ یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى (33-24)گۆل برده‌وه‌ له‌ یارى سىَ یه‌میشدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى به‌ ئه‌نجامى (21-21)گۆڵ یه‌كسان بوون شایه‌نى باسه‌ ، ئه‌م خوله‌ش یه‌كێتى ۆتۆپى ده‌ستى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .
Top