دوای ئەوەی زۆربەی یاریزانەكانی یانەی بایرەن میونیخ بەشدارییان لە مۆندیال كرد و توانیان ئاستێكی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان پێشكەش بكەن وەكو هەردوو یاریزانی هۆڵەندی ڤان بۆمێل و رۆبن و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كلۆزە و لام و مولەر و شڤانشتایگر و باشتۆبر ...هتد، بۆیە زۆربەی رۆژنامەكانی جیهان باس لەوە دەكەن، كە یانە گەروەكانی ئەوروپا چەندین بۆندیان پێشكەش بەم یاریزانانە كردووە بۆ ئەم مەبستە سەرۆكی یانەی بایرەن میونیخ كارل هاینز رۆمەنیگە لە لێدوانێكیدا گشت ئەم هەواڵانەی رەتكردووە گوتی: یانەكەمان ئامادە نییە هیچ یاریزانێك بفرۆشێت و هەر یانەیەك بۆندی پێشكەش بكات وڵامی ئێمە نەخێر دەبێت، چونكە ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە باری دارایی یانەكەمان زۆر باشە و خاوەن چەندین یاریزان بە توانایین.
سەبارەت بە یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیە، كە لە یانەی بایرەن میونیخ یاری دەكەن رۆمەنیگە گوتی: مولەر دیاردەیە و فلیپ لام كاپتنێكی بە توانایە و شڤانشتایگر هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە جوانترین شێوە بەڕێوە دەبات و نابێتە جێگەی سەرسووڕمان ئەگەر بە باشترین یاریزانی مۆندیال دەست نیشان بكرێت و كلۆزە گۆڵكارێكی بێ وێنەیە.