منداڵێك 28هەزار یۆرۆ لە فەرەنسا دەدزێ

منداڵێك 28هەزار یۆرۆ لە فەرەنسا دەدزێ
لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2010 ی باشووری ئەفریقیا چەندین گەشتیار لە وڵاتەكانی جیهان روویان لە باشووری ئەفریقیا كرد بە مەبەستی بینینی یارییەكان و هەروەها بە مەبستی گەشتكردن، بەڵام منداڵێكی تەمەن 10 ساڵی لە باشووری ئەفریقیا توانی بەشێوەیەكی پیشەگەرانە دزییەكی یەكجار سەیر بكات، كاتێك لە یەكێك لە بازاڕەكانی باشووری ئەفریقیا ئەم منداڵە توانی پارچە زێڕێك لە ئافرەتێكی فەرەنسی ببات، كە نرخی ئەم پارچە زێڕە دەگاتە 28 هەزار یۆرۆ، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی ئەم ئافرەتە، كە داوای لە پۆلیسی فەرەنسا كردووە بە زووترین كات ئەم پارچە زێرەی بۆ بگەڕێننەوە و بریاڕیدا بە زووترین كات ئەم وڵاتە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە فەرەنسا.
جێگەی باسە بەهۆی نەبوونی كار وڵاتی باشووری ئەفریقا چەندین جار ئەمجۆرە كارە دزێوانەی لێ روودەدات، ئەمەش گەورەترین كێشەیە لە باشووری ئەفریقیا.
Top