دوای ئەوەی لۆران بلان بە فەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە شوێنی ریمۆن دۆمەنیك لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە سزای هیچ یاریزانێك نادات لە یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا. لۆران بلان لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سزای هیچ یاریزانێك نادەم، كە بوونە هۆكاری دروستبوونی ئەم كێشەیە كە لە مۆندیالی 2010 و بووە هۆكاری دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناغی یەكەم و هەست بە بێزارییەكی زۆر دەكەم، كە ئەمجۆرە رەفتارانە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا روویدا. بلان دەربارەی كاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا وتی: یاریزانێك وەكو كاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەستنیشان دەكەم، كە یاریزانەكان سوودی لێوەربگرن و بتوانێت كۆنترۆڵیان بكات لە نێو یاریگە، رەنگە هەندێك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كە بەشدارییان لە مۆندیالی 2010 كرد، دووریان بخەمەوە لە پێكهاتەی فەرەنسا و هەوڵ دەدەم گۆڕانكارییەكی تەواو لەم پێكهاتەیە بكەم.