سكۆلاری ئاماده نییه رِاهێنهرایهتى به‌رازیل بكات
دواى ده‌ركردنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له جامى جیهانى له قۆناغی هه‌شت و له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا یه‌كێتى تۆپی پێى به‌رازیل رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌كه (دۆنگا)ـى له پۆسته‌كه‌ى دورخسته‌وه، بۆ جێ گرتنهوى دۆنگا چه‌ند رِاهێنهرێك ده‌ستنیشان كراون كه به‌هێزترین پاڵێوراو بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته (لویس فلیپی سكۆلار)ـى به‌رازیلیه كه توانى له جامى جیهانى 2002 بۆ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌ده‌ستبهێنێت.
سكۆلاری رِهتى كرده‌وه كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و رِایگهیاند كه به‌هۆى كێشه‌ى خێزانیه‌وه ناتوانم ببمه رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و هه‌ر له رِڕهێنهرایهتى یانه‌ى (پاڵمیراس) ده‌مێنمه‌وه تا ساڵى 2012 پاشان بیر له رِاهێنهرایهتى هه‌ڵبژارده ده‌كه‌مه‌وه.