ئه‌ستێره‌ى مۆندیالى 2010 ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه
دواى ئه‌و زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستى هێنا و توانى سه‌رنجى جیهان بۆلای خۆى رِابكێشێت ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كى مۆندیالى 2010 گیانداره هه‌شت پێیه‌كه كه‌ناوى (پۆل)ـه برِیارى دا چیتر پێشبینى یاریه‌كان نه‌كات.
پۆل ئه‌و گیانداره هه‌شت پێیه‌ى كه‌له مۆندیال سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانى رِاست بو توانى سه‌رنجى جیهان بۆ لاى خۆى رِابكێشێت به‌وه‌ى كه پێش هه‌ریاریه‌ك ئالاَى هه‌ردو ولاَته‌كه‌یان ده‌خسته ناو ئه‌و حه‌وزه‌ى كه پۆلی تێدابو ئه‌گه‌ر پۆل بچوایه‌ته سه‌ر ئالاَى هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژارده ده‌یبرده‌وه، و سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانیشى رِاست بون.
وته‌بێژ به‌ناوى ئه‌و حه‌وزه‌ى كه پۆلی تێدا ده‌ژى رِایگه‌یاند كه پۆل چی تر پێشبینى یاریه‌كان ناكات و ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كاره‌كه‌ى پێشوى كه نمایش كردن بو له‌یه‌كێك له حه‌وزه‌كانى ولاَتى ئه‌ڵمانیا.