لیڤه‌رپول: نرخى فرناندۆ تۆرێس 119 ملیۆن یۆرۆیه
بۆ هێشتنه‌وه‌ى له یانه‌كه‌یدا و كۆتایی هێنان به هه‌وڵى ئه‌و یانانه‌ى ده‌یانه‌وێ بۆندى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن یانه‌ى لیڤه‌رپول داواى 119 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (فرناندۆ تۆرێس).
رِاهێنهرى نوێی یانه‌ى لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ئاشكرایی كرد كه پلانى ساڵى داهاتو به‌پشت به‌ستن به دوو یاریزان دارِشتوه ئه‌وانیش (فرناندۆ تۆرێس) و (ستیڤن جیرارد)ـن.
یانه‌ى چێڵسی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی یانه‌ى لیڤه‌رپول كرد به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له تۆرێس بهلاَم لیڤه‌رپول ئه‌و بۆنده‌ى رِهت كرده‌وه.