سه‌رۆكێكى نوىَ بۆیانه‌ى دهۆك

سه‌رۆكێكى نوىَ بۆیانه‌ى دهۆك
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى خه‌لیل حه‌سه‌نى سه‌رۆكى یانه‌ى دهۆك ده‌ستى له‌ كاركێشایه‌وه‌و كاوه‌ فه‌یسه‌ل بووه‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ .

دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ توانیویه‌تى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌ زۆربه‌ى یارییه‌كان به‌ تایبه‌تى له‌ تۆپى پىَ وباسكه‌و تێنسى سه‌رمێز و چه‌ندین یارى تر به‌لاَم سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش خه‌لیل حه‌سه‌نى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ سىَ ساله‌ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆكه‌ له‌ بریارێكى چاوه‌روان نه‌كراودا ده‌ستى له‌ ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى دهۆك كێشایه‌وه‌ ،سه‌باره‌ به‌ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى و هۆكارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ى دهۆك به‌ سایتى وه‌رزشى گولاَنى راگه‌یاند گوتى به‌راستى سه‌رۆكى یانه‌ خه‌لیل حه‌سه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ل ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى دهۆك نه‌بووه‌ ماوه‌یه‌كى باشیشه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك به‌رده‌وام بووه‌ ،به‌لاَم له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌ستى له‌ كاركێشایه‌وه‌ هۆكارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌شى كێشه‌ى خێزانى بوو بۆیه‌ ده‌ستى له‌ كاركێشایه‌وه‌ خۆشى واى پیىَ باش بوو له‌به‌ر ئه‌م كێشه‌ خیزانیه‌ واز بهێنى َ,ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ش قبولیان كردوه‌ له‌ شوێنى ئه‌ویش كاوه‌ فه‌یسه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ به‌فه‌رمى بووه‌ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك ،گوتیشى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ كاوه‌ فه‌یسه‌ل بۆته‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌و هیچ ناكۆكیه‌كیش نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆك .
Top