ده‌ستكه‌وته‌كانی مۆندیال: شڤانشتایگه‌ر به دروستكردنی 8 گۆَل خۆی هاوتای مارادۆنا لێده‌كات
له درێژه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له مۆندیالی 2010 ی باشووری ئه‌فریقیا كه توانی به شایسه‌تی پله‌ی سێیه‌می مۆندیال به ده‌ست بێنێ، جگه له‌وه‌رگرتنی خهلاَتی گۆڵكاری مۆندیال كه یاریزانی لاوی ته‌مه‌ن 20 ساڵ تۆماس مۆله‌ر به‌ده‌ستی هێناوههروهها له هه‌مان كاتیش‌دا توانی ببێته باشترین یاریزانی لاوی مۆندیال. ئه‌مجاره نۆره‌ی یاریزانی هێڵی ناوهرِاست وكاپتنی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌و مۆندیاله باستیان شڤانشتایگه‌ری ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه به یه‌كێك له‌سه‌ر سه‌خترین یاریزانانی هێڵی ناوهرِاست له جیهان ده‌ژمێردرێ توانی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی هاولاَتی و كاپتنی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆی میكایل بالاك له دروستكردنی گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیاله‌كاندا بشكێنێ شتایگه‌ر توانی به دروست كردنی 8 گۆڵ پێش بالاك بكه‌وێ . شتایگه‌ر توانیشی له دروستكردنی گۆڵ له مۆندیالدا ژماره‌كه‌ی هاوتای دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لێبكات كه ئه‌ویش له مۆندیاله‌كاندا 8 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تۆماركردووه.
شتایگه‌ر توانی له مۆندیالی 2006 دوو گۆَل بۆ ههڵبژاردهكهیی و هه‌روه‌ها له مۆندیالی 2010 چوار گۆڵی دروست كرد.