فۆرِلان بوه باشترین یاریزانى جامى جیهانى
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی (دیگۆ فۆرلان) خهلاَتى باشترین یاریزانى مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقاى پێبه‌خشرا دواى ئه‌وه‌ى توانى ئاستێكى به‌رز له‌م مۆندیاله پێشكه‌ش بكات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بگه‌ێنێته یارى پێش كۆتایی مۆندیال و پله‌ى چواره‌مى بۆ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره یاریزانێكى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ئه‌م پله به‌ده‌ستده‌هێنێت.
دواى فۆرلان یاریزانى هۆڵه‌ندا (شنایده‌ر) خهلاَتى زیوى وه‌رگرت و به دوه‌م باشترین یاریزان دیارى كرا ، و (داڤید ڤییا)ـى ئیسپانى خهلاَتى سێهه‌مى وه‌رگرت.