رِۆناڵدۆ پیرۆزبایی له كلۆزه ده‌كات
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (میرۆسلاڤ كلۆزه) شكستى هێنا له شكاندنى رِیكۆردى ئه‌ستێره‌ى ئه‌فسوناوی جیهانى و گۆڵكاری به‌رازیلى "رِۆناڵدۆ" دواى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى له‌یارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سێیه‌می مۆندیال له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی یاری بكات به‌هۆى پێكانه‌وه.
كلۆزه خاوه‌نى 14 گۆڵه له سێ مۆندیالى رِابردو ته‌نها پێویستى به تۆماركدرنى یه‌ك گۆڵ بوو تا بگاته‌وه به‌یاریزانى به‌رازیلی رِۆناڵدۆ كه خاوه‌نى 15 گۆڵه له مۆندیال.
رِۆناڵدۆ له لێدوانێكدا پیرۆزبایی له كلۆزه كرد به بۆنه‌ى گه‌یاندنى گۆڵه‌كانى به 14 گۆڵ و رِایگهیاند:
پیرۆزبایی له كلۆزه ده‌كه‌م به بۆنه‌ى گه‌یاندنى گۆڵه‌كانى بۆ 14 گۆڵ ئه‌مه‌ش كارێكى گه‌وره‌یه و هیواداربووم بیتوانیایه گۆڵى زیاتر تۆماربكردایه.
رِۆناڵدۆ رِهتى كرده‌وه كه پێى ناخۆش بێت كه كلۆزه گۆڵى زیاتر تۆماربكردایه و گۆڵه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆیدا یه‌كسان بكردایه.