درێسى میسى بۆكارى خێرخوازى به‌كار دێت

درێسى میسى بۆكارى خێرخوازى به‌كار دێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رێكخراوى یونسیف ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا درێسى میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ كارێكى خێرخوازى بۆمندالانى مالاوى به‌كاردێت.

ریكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ كان بۆمندالان كه‌ به‌ یوسنێف ناسراوه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو درێسى یاریزانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ وهه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین به‌ واژووى خۆى له‌ كارێكى خێرخوازى به‌كاردێت بۆمندالانى مالاوى به‌كاردێت ،رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌وا ۆاژووى یاریزانى میسى له‌سه‌ره‌ له‌ زیادكرندێكى ئازاد ده‌فرۆشرێت وپاره‌كه‌شى له‌ كارێكى خێرخوازى به‌كاردێت كه‌ پاره‌كه‌شى بۆمندالانى مالاوییه‌ و مندالانى وولاتانى ئه‌فریقییه‌ كه‌ له‌ رووى زۆربه‌ى شته‌كانى ژیان هه‌ژارن رۆژنامه‌ى مالاوى نیوز ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ له‌ زارى میسى كه‌وا درێسى یاریزانى ناوبراو بۆكارى خێرحوازى به‌كاردێت ،له‌ سایتێكى جیهانى نمایش ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانرىَ بفرۆشرێت .له‌م فرۆشتنه‌ ئاشكرایه‌ش ته‌نیا درێسى میسى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ ده‌فرۆشرێت رێكخراوى یونسێفیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ تاكو ئێستا له‌ جیهان 45میلۆن منداڵ له‌ خوێندن بىَ به‌ش بوونه‌
Top