فینگه‌ر: كریستیانۆ رِۆناڵدۆ هۆكارى دۆرِاندنى پرتوگال بوو

فینگه‌ر: كریستیانۆ رِۆناڵدۆ هۆكارى دۆرِاندنى پرتوگال بوو
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزی (ئارسن ڤێنگه‌ر) هۆكار دۆرِاندنى هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگالى خسته‌ ئه‌ستۆى یاریزانى پرتوگالى (كریستیانۆ رِۆناڵدۆ).
دواى ته‌واو بونى یارى نێوان پرتوگال و ئیسپانیا كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئیسپانیه‌كان كۆتایی هات و پرتوگالیه‌كانیان له‌ جامى جیهانى وه‌ده‌رنا، ڤینگه‌ر رِایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ وریاییه‌وه‌ یاریان ده‌كرد پاشان له‌ گێمى دوه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا كۆنترِۆڵی یاریه‌كه‌ى كرد و توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌روه‌ها ڤینگه‌ر ئاماژه‌ى به‌ هۆكارى دۆرِاندنى پرتوگال دا گوتى: پرتوگال پشتیان به‌ كریستیانۆ رِۆناڵدۆ به‌ستبو ئه‌ویش نه‌یتوانى ئاستى پێویست پێشكه‌ش بكات بۆیه‌ پرتوگال دۆرِاندنى.
Top