دایكی دۆمەنیك داوای چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەنێلكا دەكات

دایكی دۆمەنیك داوای چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەنێلكا دەكات
دوای ئەوەی نیكۆلاس ئەنێلكا چەند وتەیەكی دوور لە گیانی وەرزشی ئارستەی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ریمۆن دۆمەنیك كرد، ئەمەش بووە هۆكاری دوورخستنەوەی ئەنێلكا لە هەڵبژاردەی فەرەنسا.

لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤزیۆنی (RTL)ی فەرەنسی جیرماین تەمەن 80 ساڵ دایكی ریمۆن دۆمەنیك راگەیاند كە حەز دەكات چاوی بە نیكۆلاس ئەنێلكا بكەوێت تاكو بزانێت هۆكاری ئەم وتانە بۆ چی دەگەڕێتەوە و جێرماین لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەمەوێ ئەنێلكا ببینم تاكو بۆچوونی دایك بۆ ئەنێلكا باس بكەم و دەبێت كاردانەوەی دایكی چۆن بێت ئەگەر لە شوێنی من بێت، ئەگەر ئەنێلكا دایكی هەبێت!

ئەمە جێگەی داخە كەسێك بەم شێوەیە سەركۆنە بكات، قسەم لەگەڵ دۆمەنیك كردوو زۆر نیگەرانە بەمكارە.

جێگەی باسە بەپێی هەواڵەكان ئەنێلكا بڕیاری دا بە یەكجاری واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی بهێنێت، دوای ئەم رووداوە.
Top