رۆژنامه‌ی بێڵد: ره‌سه‌نایه‌تی و بێمنه‌تی سروودی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا له ناو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ده‌دره‌وشێته‌وه
دوای بردنه‌وه مێژووییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ له قۆناخی 16 ی یارییه‌كانی مۆندیالی باشوری ئه‌فریقیا، رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ستایشی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌یان كرد به تێكشكاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی سه‌ربڵندی هه‌ڵۆكانی ئه‌ڵمانیای ئاری لووتی ئینگلیزه له‌خۆباییه‌كانی تێك‌شكاند، بێڵد ده‌نووسێ ئه‌ڵمانیای ئاری ره‌سه‌ن شانازی به مه‌غروری خۆیه‌وه ده‌كات هه‌روه‌كو له سروودی نیشتمانی ولاَته‌كه‌ی ئه‌م مه‌غرورییه ده‌رده‌كه‌وێ.
بێڵد كورته‌یه‌ك له باره‌ی مێژووی سروودی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا باس ده‌كات.
هۆنراوه‌ی سروودی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن شاعیر هێنرخ هۆفمان فۆن فاله‌رسلبن له ساڵی 1841 نووسراوه، ئاواز‌و مۆسیقاكه‌یشی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مین له‌لایه‌ن یۆزێف هایدن دانراوه.
سروودی نیشتمانی ئه‌ڵمانیا گورزارشتكردنه له یه‌كگرتوویی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی یه‌ك قه‌یسه‌ری یه‌كگرتوو، له به‌شێكی سرووده‌كه هاتووه( ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه‌یه)، مێژوونووسان به‌و جۆره شیانكردۆته‌وه واتا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیای قه‌یسه‌ر له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت به‌ر له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێ، ئه‌م پارچه‌یه‌ش وای له نازیه‌كان كرد بیقۆسنه‌وه‌و پێداگری له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی و پایه به‌رزی ده‌ست رۆیشتوویی و نه‌جیب زاده‌یی ره‌گه‌زی ئاری بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی دیكه.
هه‌ر ئه‌م سرووده له كه له بنه‌رِه‌تدا له چوار برِگه پێكهاتووه به‌لاَم ماوه‌ماوه تا ساڵی 1922 ته‌نیا 3 برِگه‌ی به‌كارده‌كات تا له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌سه‌رده‌می ئه‌دۆڵف هیتله‌ر ته‌نیا ئه‌و برِگه‌یه( ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه‌یه) به‌كارده‌هێنرا، ئه‌م برِگه‌یه‌ش سنووری خاكی ئه‌ڵمانیا دیاری ده‌كات كه له رووباری ماسه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته رووباری نیمن، واتا له خۆرئاواوه له هۆڵه‌نداو به‌لژیكاوه ده‌ست پێده‌كات له خۆرهه‌لاَتیش له لیتوانیا كۆتایی پێدێت.
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه تێیدا ئه‌ڵمانیا به‌هۆی پلانێكی هه‌ڵه‌ی سه‌ربازی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر به‌رووسیا، جه‌نگه‌كه‌ی نه‌برده‌وه ئه‌و كات ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌لاَت سروودێكی تازه‌ی نیشتمانی دانا به‌لاَم ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا بێ سروود مایه‌وه.
له ساڵی 1952 سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا برِیاریدا له كاتی پێویست ئه‌و به‌شه لابراوه‌ی كه هیتله‌ر به‌ته‌نیا به‌كاری ده‌هێنا به‌كاربێته‌وه به‌لاَم بێ دیاریكردنی شوێنی فه‌رمی له‌ناو سرووده‌كه. هه‌ردوو برِگه‌كه‌ی دیكه قه‌ده‌غه‌كرا به‌كاربهێنرێت، دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیاكه له ساڵی 1990 و رووخانی دیواری به‌رلین جارێكی دیكه برِگه‌ی یه‌كه‌م كه هیتله‌ر به‌كاری ده‌هێنا گه‌رِایه‌وه ناو سروودی نیشتمانی بێ ئه‌وه‌ی شوێنی فه‌رمی له ناو سرووده‌كه دیاری بكرێته‌وه ته‌نیا هه‌ندێك جار نه‌بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ماناى سروودی نیشتمانی ئه‌ڵمانیایه:
برگه‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌ڵمانیا ئه‌ڵمانیا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه
له سه‌رووی هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه‌یه
هه‌موو وه‌كو برا به‌یه‌كه‌وه خۆرِاگر ده‌بن
له پاراستن و به‌رگری لێكردنی
له رووباری ماسه‌وه هه‌تا میمیل
له ئاتشه‌وه تا ده‌گاته بیڵد
ئه‌ڵمانیا ئه‌ڵمانیا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه
له سه‌رووی هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه‌یه
برِگه‌ی دووه‌م:
ئافره‌تانی ئه‌ڵمانیا، پشت وپه‌ناگه‌و وه‌لائی ئه‌ڵمانیا
بیره‌ی ئه‌ڵمانیا گۆرانی ئه‌ڵمانیا
پێویسته له‌م جیهانه به نه‌مری بمێننه‌وه
پارێزگاریان لێبكرێ وه‌كو دوو نیعمه‌تی دێرین
ئه‌مانه وامان لێده‌كه‌ن به‌رده‌وام كاری جوامێرانه بكه‌ین
به درێژایی ته‌مه‌ن و ژیانمان
برِگه‌ی سێیه‌م:
یه‌كێتی.. دادپه‌روه‌ری.. ئازادی
بۆ نیشتمانی ئه‌ڵمانیا
له‌م پێناوه‌دا پێویسته له‌سه‌رمان
به‌یه‌ك دڵ و به‌یه‌ك ده‌ست خه‌بات بكه‌ین
یه‌كێتی.. دادپه‌روه‌ری.. ئازادی
زه‌مانه‌تن بۆ خۆشگوزه‌رانی
بدره‌وشێوه به رووناكی ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه
بدره‌وشێوه ئه‌ی نیشتمانی ئه‌ڵمان