ئیسپانیا و پاراگوایی خۆیان گه‌یانده‌ قافله‌ى قۆناغی هه‌شتى مۆندیال

ئیسپانیا و پاراگوایی خۆیان گه‌یانده‌ قافله‌ى قۆناغی هه‌شتى مۆندیال
گولاَن/ساڵح محمد

هه‌ڵبژارده‌ى پاراگواى توانى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن بباته‌وه‌ و خۆى بگه‌ێنێته‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیال، دواى ئه‌وه‌ى یاریه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بو پاشان هه‌ڵبژارده‌ى پاراگواى توانى به‌لێدانى یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ى یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى پێنج په‌نارتى به‌رامبه‌ر سێ په‌نارتى برده‌وه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی 8 مۆندیال.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ دوایارى قۆناغی 16ـى مۆندیال و له‌یاریه‌كى ئاست به‌رز و به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا توانى به‌تاكه‌ گۆڵى یاریزان (داڤید ڤیا) كه‌له‌ خوله‌كى 63 تۆمارى كرد یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ و هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال له‌ مۆندیال ده‌ربكات و خۆى بگه‌ێنێته‌ قۆنای هه‌شتى مۆندیال.
Top