له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك به‌بىَ یارى براوه‌ بوو،زاخۆش یه‌كسان بوو

له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك به‌بىَ یارى براوه‌ بوو،زاخۆش یه‌كسان بوو
گولاَن :كارزان كانه‌بى

دوێنىَ سىَ شه‌ممه‌ یانه‌ى دهۆك به‌بىَ یارى توانى سه‌ركه‌وتوو بێت و زاخۆش له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى خاڵێكى به‌ده‌ست هێنا

له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى دوێنى سىَ شه‌ممه‌ یانه‌كانى دهۆك بریاربوو له‌سه‌ر یاریگاى خۆ یدا میواندارى یانه‌ى سه‌لاحه‌دین بكات ،به‌لاَم یانه‌ى سه‌لاحه‌دین له‌م یارییه‌ ئاماده‌نه‌بوو ئه‌ویش به‌هۆى خراپى بارى دارایى یانه‌كه‌ بۆیه‌ ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ فێكه‌ى كۆتایى یارییه‌كه‌ى لى َدا به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دهۆك به‌ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى دهۆك ،یانه‌ى كه‌ركوكیش له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى مه‌سافى به‌ئه‌نجامى (4-3)گۆڵ تووشى دۆران هات ،یانه‌ى زاخۆى ده‌لالیش له‌ شارى دیاله‌ له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌وشاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى زۆریان دا بۆسه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌كه‌ به‌لاَم گشت هه‌ولكانیان بىَ سوود بوو یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆلێك كۆتایى هات .هه‌ردوو یانه‌ به‌ خالێك له‌ یاریگا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ .
Top