دى ماریا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى چوه‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید

دى ماریا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى چوه‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید
گولاَن-ساڵح محمد
یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆندى له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى به‌نفیكاى پرتوگالى و یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى ئه‌رژه‌نتین (دى ماریا) مۆركرد بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ و به‌برِی 25 ملیۆن یۆرۆ.

دى ماریاى ته‌مه‌ن 22 ساڵ باشترین یاریزانى خولى پرتوگالی له‌ ساڵى رِابردو خۆشحاڵى خۆى به‌ هاتنى بۆ رِیال مه‌درید ده‌ربرِی.
دى ماریا له‌ساڵى 2007 جامى جیهانى لاوانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ ساڵى 2008 مه‌دالیاى زێرِی له‌ ئۆڵۆمپیاد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌، و له‌ ساڵى 2009-2010 جامى خولى پرتوگالی بۆ به‌نفیكاى به‌ده‌ستهێنا.
Top