به‌رازیل به‌ئاسانی به‌سه‌ر چیلی سه‌ركه‌وت

به‌رازیل به‌ئاسانی به‌سه‌ر چیلی سه‌ركه‌وت
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له‌یارى قۆناغی 16ـى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا رِوبه‌رِوى هه‌ڵبژارده‌ى چیلی بویه‌وه‌ و توانى یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی پێبهێنێت بگاته‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیال.

به‌رازیل به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ى چیلی برده‌وه‌ و گۆڵه‌كانى به‌رازیل له‌لایه‌ن یاریزانان (خوان)له‌ خوله‌كى 35 ، و گۆڵی دوه‌م له‌رِێى یاریزان(لویس فابیانۆ) له‌ خوله‌كى 38 تۆماركرا ، و دواگۆڵیش له‌ خوله‌كى 59 (رِۆبینهۆ) تۆمارى كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش به‌رازیل سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتو و له‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا یارى ده‌كات.
Top