خولى وه‌رزشى هاوینه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ى خه‌بات

خولى وه‌رزشى هاوینه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ى خه‌بات
گولاَن:كارزان كانه‌بى -قه‌زاى خه‌بات

له‌ شارۆچكه‌ى خه‌بات وده‌وروبه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى خولى وه‌رزشى بۆقوتایبان ده‌ستى پێكرد.

به‌مه‌به‌ستى زیاتر بایه‌خ دان به‌ ره‌وشى په‌روه‌رده‌و وه‌رزش بۆقوتابیانى بنه‌رِه‌تى له‌ وه‌رزشى پشووى هاوین به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى سه‌ره‌به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات .هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانى خولى وه‌رزشى هاوینه‌ بۆقوتابیانى قه‌زاى خه‌بات و ناحیه‌ى رزگارى وكه‌ورگۆسك به‌هره‌دوو ئاستى كورِان وكچان چالاكى وه‌رزشى رۆژانه‌ به‌ هه‌ردوو شێوازى تیۆرى و پراكتیكى وانه‌كانى وه‌رزش وپه‌روه‌ده‌ وژینگه‌ ویارییه‌رێكخراوه‌كان وچه‌ندین بابه‌تى هه‌مه‌ جۆر له‌لایه‌ن مامۆستایانى پسپۆرى وانه‌كان به‌ قوتابیان شى ده‌كرێته‌وه‌ .كه‌ قوتابیانى به‌شداربووش دابه‌شكراون به‌سه‌ر چواربنكه‌ ,له‌ باره‌ى ئه‌م خوله‌شه‌وه‌ (مامۆستاحكیم كانه‌بى)به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌ده‌ى خه‌بات راگه‌یاند كه‌وا ئه‌م خوله‌ ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ئه‌نجامانداوه‌ بۆئه‌وه‌ى ئاستى قوتابیان به‌رز بێته‌وه‌ له‌ پشوى هاوین له‌ قوتابخانه‌ و بابه‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌یى دانه‌برێن .ئێمكه‌ رۆژانه‌ ته‌واوى كه‌ڵ وپه‌لمَان بۆمامۆستایان قوتابیان دابین كردوه‌ وانه‌كانیشمان به‌ شێوازى سه‌رده‌مى باس كراوه‌ .بۆئه‌وه‌ى بتوانین زۆرترین رێژه‌ى قوتابیان سوومه‌ند بن له‌م خوله‌ ،خۆشم رۆژانه‌ سه‌ردانى بنكه‌كانى خوله‌كان ده‌كه‌م بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ى قوتابیان به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌رێ,ه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات زۆر هاوكاریمانى كردوه‌ بۆئه‌نجامدانى ئه‌م خوله‌ به‌ دابین كردنى پاڵپشتێكى ته‌واو له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ به‌ قوتابیانى قه‌زاى خه‌بات وناحیه‌كانى سنورى په‌روه‌ردى خه‌بات .سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانیش ده‌كه‌ین بۆهێنانى قوتابیان بۆه‌م خوله‌ ،گوتیشى ماوه‌ى دووهه‌فته‌ ده‌خاینىَ ئه‌م خوله‌
Top