خولێكى ناوبژیوانى شه‌تره‌نج به‌رێوه‌ چوو

خولێكى ناوبژیوانى شه‌تره‌نج به‌رێوه‌ چوو
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ شارى هه‌ولێر خولێكى به‌هێزكردنى تواناى ئاستى زانیارى ناوبژیوانانى یارى شه‌تره‌نج به‌رێوه‌ چوو .

به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى تواناى ئاستى زانیارى ناوبژیوانانى یارى شه‌تره‌نج یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان به‌ هاوكارى لقى هه‌ولێر خولێكى به‌هێزكردنى بۆناوبژیوانانى شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجامدا كه‌ماوه‌ى خوله‌كه‌ سىَ رۆژ خایاندو خوله‌كه‌ش له‌ هۆلى ئه‌ندازیاران به‌رێوه‌ چوو به‌هه‌ردووشێوازى تیۆرى وپراكتیكى وانه‌كانیش له‌لایه‌ن ئازاد بیلال نوابژیوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ووترایه‌وه‌ ،له‌باره‌ى خوله‌كه‌ش ئازاد سابیر سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان به‌ سایتى گولاَنى راگه‌یاند گوتى ئه‌م خوله‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌هێز كردنى زانیارى تواناى ئاستى ناوبژیوانان ئه‌نجامداوه‌ هه‌وڵیش ده‌دین خولى له‌م جۆره‌ به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ین .بۆئه‌وه‌ى ناوبژیوانانى ئه‌م یارییه‌ بگه‌نه‌ لوتكه‌ له‌ یارى شه‌تره‌نج .
Top