له خولى نایابى عێراقى، دهۆك وزاخۆ له دووئهركى ئاساندان
بریاره ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه یانه‌ى دهۆك و زاخۆ رووبه‌رووى یانه‌كانى سه‌لاحه‌دین ودیاله ببنه‌وه له خولى عێراقى.
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه یانه‌كانى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆ ی‌دا میواندارى یانه‌ى سه‌لاحه‌دین بكات له‌م یاریشدا یانه‌ى سه‌لاحه‌دین لهئهركێكى قورسدایه كاتێك رووبه‌رووى یانه‌ى دهۆكى سىَ یه‌مى ریزبه‌ند ده‌بێـته‌وه هه‌رچه‌نده یانه‌ى دهۆكیش هه‌موو هه‌وڵیكى بۆسه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى سىَ خاڵى یارییه‌كه دهبێتبۆئهوهى له‌گه‌ڵ یانه‌ى زه‌وراى ركابه‌رى دووركه‌وێته‌وه به چه‌ند خالێك ،یانه‌ى زاخۆى ده‌لالیش ده‌چێته شارى دیاله له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌وشاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى دیاله ده‌بێـته‌وه ئه‌م یاریشدا بۆیانه‌ى زاخۆ تاراده‌یه‌ك ئاسانه بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ سىَ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنىَ و به‌سه‌ركه‌وتویى له‌دیاله بگه‌رێته‌وه شارى زاخۆ ،ههردوویارییهكهش له كاتژمێر5ى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت