له خولى نایابى عێراقى، ئه‌مرۆ قه‌لاَى زه‌رد میواندارى شه‌رگات ده‌كات
بریاره ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن میواندارى یانه‌ى شه‌رگاتى پارێزگاى موسل بكات .
بریاره ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى چه‌ندین یارى گرنگ له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى ئه‌نجام بدرێت ،یانه‌ى هه‌ولێرى پێشه‌نگى یانه‌كان له‌ئه‌ركێكى ئاساندا میواندارى یانه‌ى شه‌رگات ده‌كات له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه به پێك هاته‌یه‌كى باش یارى بكات بۆئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى پێشه‌نگى یانه‌كان بۆخى یه‌ك لاى بكاته‌وه .كه‌ئێستا به‌جیاوازى 4خاڵ له پێشه‌نگى یانه‌كان دێت له‌گه‌ل یانه‌ى جه‌وییه .له سه‌ر یاریگاى كه‌رخیش یانه‌ى جه‌وییه رووبه‌رووى یانه‌ى مه‌سافى جنوب ده‌بێته‌وه ،له شارى به‌غداش یانه‌ى مه‌سافى میواندارى یانه‌ى كه‌ركوك ده‌كات له‌م یاریشدا یانه‌ى كه‌ركوك له‌ئه‌ركێكى ئاساندا ده‌بێت .بۆئه‌وه‌ى بتوانى سىَ خالى گرنگ به‌ده‌ست بهێنىَ و بگه‌رێته‌وه شارى كه‌ركوك .