كاپیلۆ رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌

كاپیلۆ رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌
گولاَن-ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را (فابیۆ كاپیلۆ) رِه‌تى كرده‌وه‌ ده‌ست له‌كاره‌كه‌ى بكێشێته‌وه‌ رِایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێى ئینگلته‌را كۆببمه‌وه‌ و پاشان دوارِۆژى خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را دیارى بكه‌م.
كاپیلۆ گوتیشى:كه‌ گه‌رِامه‌وه‌ بۆ ئینگلته‌را برِیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌م ده‌ده‌م له‌ پۆسته‌كه‌م ئێستا زوه‌ بۆ برِیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را یان ده‌ستله‌كركێشانه‌وه‌م.
ئینگلته‌را له‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ى چاوه‌رِوان نه‌كراو به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا دۆرِا و ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كرد.
Top