به‌بردنه‌وه‌یان كورِه‌كانى تانگۆ زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى تر لێدا

به‌بردنه‌وه‌یان كورِه‌كانى تانگۆ زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى تر لێدا
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین توانى له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و چۆك به‌ هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك دابنێت و خۆی بگه‌ێنێته‌ قۆناغی داهاتوى مۆندیال.

له‌یاریه‌كى به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیكى برده‌وه‌.
له‌خوله‌كى 26 هێرشبه‌رى ئه‌رژه‌نتین (كارلۆس تێڤێز) گۆڵی پێشكه‌وتنى تۆماركرد هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆڵه‌ گومانى زۆر هه‌بو له‌سه‌ر دروستى، پاشان له‌ خوله‌كى 33 گۆڵكارى مۆندیال (هیگوایین) توانى گۆڵى دوه‌م تۆمار بكات و پێگه‌ى خۆى له‌ پێشه‌نگى گۆڵكاران قایمتر بكات، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌رده‌وام بو له‌ هێرشه‌كانى تا له‌ خوله‌كى 52 تێڤێز گۆڵى سێهه‌مى تۆمار كرد، و له‌خوله‌كى 71 مه‌كسیك تاكه‌ گۆڵى خۆیان تۆماركرد.

به‌م ئه‌نجام ئه‌رژه‌نتین گه‌یشته‌ قۆناغی 8 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یارى ده‌كات، چاودێران دووباره‌ بونه‌وه‌ى مێژووى ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن، بۆ زۆربه‌ى تۆژه‌ره‌وه‌كان به‌پره‌نسیبی مێژوو بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ بۆ ئه‌رژه‌نتین ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌وه‌ له‌ ساڵى 1986 له‌ یاری كۆتایی مۆندیال هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن و ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، و له‌ مۆندیالى دوواى ئه‌وه‌ش هه‌مان دوو هه‌ڵبژارده‌ چونه‌ ئۆناغی كۆتایی به‌ڵام بردنه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا بوو.. له‌ مۆندیالى پێشووش له‌ قۆناغی هه‌ست هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ هاتنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك و ئه‌ڵمانیا یارییه‌كه‌ى به‌ لێدانی سزا برده‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌و نۆره‌ى بردنه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتینى مارادۆنا باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌م مۆندیاله‌ كه‌ پاڵێوراو بێت بۆ بردنه‌وه‌ى جامه‌كه‌.
Top