ماسیكرانۆ له‌به‌رشلۆنه‌ داواكراوه‌

ماسیكرانۆ له‌به‌رشلۆنه‌ داواكراوه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى

راگه‌یاندنه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌وا یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ داواى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌ى لیڤه‌رپۆلو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجنتین ماسكیرانۆى كردوه‌ .

رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌یا بلاو كرۆدته‌وه‌ كه‌وا یانه‌ى به‌رشلۆنه‌بۆوه‌رزى داهاتوو به‌فه‌رمى داواى ماسیكرانۆى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تانگۆى كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى داهاتوو درێسى یانه‌ى كاته‌لۆنیا بپۆشێت ،سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه‌یا له‌زارى پیپ گواردێلا ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا گواردێلا زۆرسه‌رسامه‌ به‌ یارى كردنى ماسیكرانۆ بۆئه‌وه‌ى به‌ هه‌رنرخێك بێت له‌ وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان رازى بكات بۆهاتنى بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى بۆئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌ بتوانى شوێى یاریزانى كۆت دیڤارى یحیا تۆرى بگرێته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى چووه‌ ریزى یانه‌ى مان سیتى ئه‌وه‌ش بۆیه‌كمجاره‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ یاریزانێك بتوانىَ به‌برى 32ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت له‌ مێژووى یانه‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ یانه‌ى كاته‌لۆنى ئه‌وى ئاشكرا كرد كه‌وا ماسیكیرلنۆ ئاره‌ززوى ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ وه‌رزى نوىَ یارى بۆبه‌ره‌شه‌ بكات له‌گه‌ڵ میسى هاورىَ ئێستاش هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشه‌و لیڤه‌ر پول گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ یاریزانى ناوبراو بفرۆشه‌ به‌رشه‌ یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانیش له‌سه‌ر هێل بوون بۆئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ رازى بكه‌ن و برى 30ملیۆن یۆرۆى دابوو . یانه‌ى به‌رشه‌ش برى 25ملیۆن ده‌داته‌ یانه‌ى لیڤه‌ر پول بۆئه‌وه‌ى ماسیكرانۆ بهێنه‌ كامپ نو
Top