بیرهۆڤ ئه‌لمانیا ده‌گاته‌ یارى كۆتایى جامى جیهانى

بیرهۆڤ ئه‌لمانیا ده‌گاته‌ یارى كۆتایى جامى جیهانى
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌رێوه‌به‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا بیرهۆڤ گۆڵكارى پێشوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا ئه‌لمانیا ده‌گاته‌ یارى كۆتایى به‌لاَم یارییان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین یارییه‌كى قورس ده‌بێت .

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را به‌ده‌ست هێنا به‌ئه‌نجامى (4-1)گۆڵ ،دواى یارییه‌كه‌ش ئۆلیڤه‌ر بیرَهۆڤى یاریزانى و به‌رێوه‌به‌رى ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد بۆراگه‌یاندنه‌كان كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا هه‌ڵبژارده‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ یارى تۆپى پىَ گوتیشى ئێمه‌ له‌ ئاستى خۆمانین له‌ جامى جیهانى به‌ تایبه‌تى له‌ یاریمان به‌رامبه‌ر غانا و ئینگلته‌را كه‌وتوانیمان ئاستى راستقینه‌ى تۆپى پىَ ئه‌لمانیا پێشكه‌ش بكه‌ین .گوتیشى ئێمه‌ هه‌رده‌م پاڵه‌په‌ستۆى زۆر ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر تیپه‌كانى به‌رامبه‌رمان گوتیشى له‌ یاریمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را خێرایى یاریزانمان بووه‌ هۆى سه‌ركه‌وتنمان له‌ یارییه‌كه‌ گوتیشى له‌ قۆناغى هه‌شته‌م بكه‌وینه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین هه‌مان سیناریۆى ساڵى 2006دووباره‌ ده‌بێـته‌وه‌ گوتیشى مه‌كسیك تیپێكى باشه‌ گوتیشى تیپه‌كه‌مان تیپێكى گه‌نجانه‌یه‌ و هه‌مووى یاریزانه‌كان لاون وبه‌ خێرایى یارى ده‌كه‌ن ده‌توانین بگه‌ینه‌ یارى كۆتایى هه‌رچه‌نده‌ یاریمان له‌ قۆناغى هه‌شته‌م به‌هێز ده‌بێت .یاریزانه‌كانیشمان له‌گشت روویه‌ك له‌ رووى هێزى جه‌سته‌یى و ئاماده‌ن بۆهه‌ر رووبه‌رووبوونه‌یه‌ك .
Top