ئه‌ڵمانیاى به‌مه‌كینه‌كانی ئینگلته‌راى هه‌ژاند

ئه‌ڵمانیاى به‌مه‌كینه‌كانی ئینگلته‌راى هه‌ژاند
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا جارێكی تر بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و زلهێزه‌ گه‌ورانه‌ى جیهانی تۆپی پێ و به‌ژداری له‌ مۆندیال ته‌نها بۆ گه‌شت نییه‌ و ره‌نگه‌ جامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و جامه‌ى 3 جار به‌ده‌ستی هێناوه‌، و 20 ساڵه‌ چاوه‌رِوانی ده‌كات..

ململانێى مێژوویی:
كه‌له‌وه‌تی مۆندیالى 1966 تا ئێستا ململانێیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را، و هه‌ریارییه‌ك لایه‌ك ببردبێتییه‌وه‌ لاكه‌ى به‌رامبه‌ر واى زانیوه‌ ته‌نها شه‌نس هۆكار بووه‌، و خۆی شایسته‌ى بردنه‌وه‌كه‌ بووه‌، هه‌ندێك جاریش ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌..

له‌یاری ئه‌مرِۆشدا ئه‌گه‌رچی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ گۆڵێكی ئۆفسایدى ئه‌ڵمانیاى قبوڵكرد و گۆڵێكی 100% دروستی ئینگلته‌راى ره‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام لێهاتوویی و گه‌ره‌یی مانشافت له‌ دوواى فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوانن، ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌بیركران.

خۆپشاندان هه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌:
هه‌ر له‌سه‌رتاى یارییه‌كه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا باڵاده‌ستى خۆیان له‌ ناوه‌ندی یاریگا پشاندا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یانه‌وه‌، كه‌ ئینگلته‌را به‌ 4 ناوه‌ند یاری ده‌كرد، و ئه‌ڵمانیا 5 ناوه‌ندی هه‌بوو، بۆیه‌ له‌ خوله‌كی 20 كلۆزه‌ گۆڵى یه‌كه‌می ئه‌ڵمانیاى كرد، ئه‌و گۆڵه‌ى گومان هه‌یه‌ كه‌گوایه‌ ئۆفساید بوبێت، و دوواى ئه‌و گۆڵه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ هێرشبردن رانه‌وه‌ستان و له‌ خوله‌كی 32 له‌رێگاى یاریزان پۆدۆلسكی گۆڵی دووه‌میان ئه‌نجامدا.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ یارییه‌كه‌:
دوواى ئه‌م دووگۆڵه‌ ئینگلیزه‌كان كه‌مێك هاتنه‌وه‌ خۆو ده‌ستیان به‌ هێرشكردنی ترسناك برد و چه‌ندین جار هه‌لى گۆڵكردنیان بۆ لوا، تا له‌ خوله‌كی 37 به‌پاسێكی به‌رزى لامپارد و كه‌للـه‌ى مات ئایسۆن گۆڵى یه‌كه‌م و كۆتایی ئینگلیزه‌كانى تۆمار كرد.

مێژوو دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌:
ئه‌و گۆڵه‌ى ئینگلته‌را له‌ساڵی 1966 له‌ ئه‌ڵمانیاى كرد و له‌ ئه‌نجامدا جامی جیهانی ئه‌و ساڵه‌یان هێنا، تائێستا گومان هه‌یه‌ له‌وه‌ى چوبێته‌وه‌ ناوگۆڵه‌كه‌وه‌ یان نا.. له‌یاری ئه‌مرِۆشدا مێژوو به‌ پێچه‌وانه‌ خۆی دووباره‌ كرده‌وه‌، مێژوو تۆڵه‌ى كرده‌وه‌، له‌دوواى گۆڵه‌كه‌ى ئیگلیزییه‌كان له‌ خوله‌كی 37 له‌رێگه‌ى شوتێكى به‌هێزى لامپارد گۆڵێكیان كرد، به‌ڵام ناوبژیوان پێداگیری كرد كه‌ تۆپه‌كه‌ چوبێته‌ نێو گۆڵه‌كه‌وه‌، و له‌راستیشدا ره‌نگه‌ زیاتر له‌ 20 سم له‌ ناو گۆله‌كه‌دا بوبێت.

راهێنه‌رێكى ئیتاڵیش هێڵى به‌رگری پێ چاره‌ ناكرێت:
گێمی دووه‌م ئینگیزییه‌كان هه‌موو روداوه‌كانی گێمی یه‌كه‌میان له‌بیر كرد و به‌ هێرشبردن ده‌ستیان كرد به‌ یارییه‌كه‌ به‌ڵام، خراپی ئاستى به‌رگرى ئینگته‌را، بووه‌ هۆی دروستكردنى چه‌ند هێرشێكی پێچه‌وانه‌، و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ رێگاى مۆله‌ر له‌ خوله‌كه‌كانى 67، و 70 ى یارییه‌كه‌ گۆڵى سێیه‌م و چواره‌می ئه‌ڵمانیایان تۆماركرد، و به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا توانی بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی گه‌ره‌ به‌سه‌ر ئینگلته‌را تۆمار بكات سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی 8 و چاوه‌رِێى براوه‌ى ئه‌ژه‌نتین و مه‌كسیك بكات.
Top