ئامارى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌كانى ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا
برِیاره ئه‌مرِۆ 27-6-2010 هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را كاتژمێر 5 به‌كاتى كوردستان رِوبه‌رِوى یه‌كتر ببنه‌وه، چاوه‌رِىَ ده‌كرێت هه‌ردو هه‌ڵبژارده ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌مێژى یارى نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌دا 27 جار رِوبه‌رِوى یه‌كتر بونه‌ته‌وه، و هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را 12 یارى بردوه‌ته‌وه و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا 10 یارى بردوه‌ته‌وه و له 5 یاریشدا یه‌كسان بون.
له مۆندیالدا هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را چوار جار رِوبه‌رِوى یه‌كتر بونه‌ته‌وه:
له‌مۆندیالى ساڵى 1966 هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ى بردوه‌ته‌وه.
له مۆندیالى ساڵى 1970 هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى رِۆژئاوا به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ى بردوه‌ته‌وه.
له مۆندیالى 1982 هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بون.
له‌مۆندیالى 1990 هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به لێدانى یه‌كلایی كه‌ره‌وه(په‌نارتی) یاریه‌كه‌ى بردوه‌ته‌وه.