6 ناوبژیوانى كورد پله‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گرن له‌ یارى تێنسى سه‌رمێز

6 ناوبژیوانى كورد پله‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گرن له‌ یارى تێنسى سه‌رمێز
گولاَن :زاناقادر:كارزان
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێزى جیهان، تیایدا ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى داوه‌ران ئاشكراده‌كات، له‌ناویاندا 11 داوه‌رى عێراق پله‌ و برِوانامه‌ى داوه‌رى نێوده‌وڵه‌تیان پێدراوه‌، له‌ناو ئه‌ماندا 6 یان كوردن 5 یان له‌ شارى سلێمانى و یه‌كێكیان له‌ هه‌ولێره‌، له‌ناویاندا سیانیان ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێزى عێراقن به‌هۆیه‌وه‌ برِوانامه‌كه‌یان هه‌ڵده‌په‌سترێت و ناتوانن كارى داوه‌رى ئه‌نجام بده‌ن، ناوه‌كانیش بریتین له‌:
1 - هه‌رده‌ ره‌وف بارام - سلێمانى
2 - ئاراز عبدالفتاح - سلێمانى
3 - به‌ختیار محمود - سلێمانى
4 - نه‌ریمان عبدالله - سلێمانى
5 - نه‌هرۆ عزیز - سلێمانى
6 - فواد ته‌ها - هه‌ولێر
- ( سه‌میر علاوى ، كازم على ، ئه‌حمه‌د زغیر ، عبدالله ، ریاز دورى ) له‌ به‌غداد.
هه‌رده‌ ره‌وف به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م برِوانامانه‌ به‌ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌ وه‌سف ده‌كات و باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌وڵى زۆرى بۆدراوه‌، له‌گه‌ڵ پیرۆزیایى له‌ داوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیواخوازه‌ بتوانن به‌ئه‌ركى مێژویى خۆیان هه‌ستن به‌ خزمه‌تكردن به‌م یارییه‌.
Top