سه‌وڵ و كانۆى عێراق له‌ دوكانه‌وه‌ خۆیان بۆ سویسرا ئاماده‌ ده‌كه‌ن

سه‌وڵ و كانۆى عێراق له‌ دوكانه‌وه‌ خۆیان بۆ سویسرا ئاماده‌ ده‌كه‌ن
گولاَن :زاناقادر:كارزان
ماوه‌ى چه‌ند رِۆژێكه‌ هه‌ڵبژارده‌ى سه‌وڵ و كانۆى عێراق به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى سه‌وڵ و كانۆى عێراق و هاوكارى لقى سلێمانى له‌ ده‌ریاچه‌ى دوكان كه‌مپێكى مه‌شق و خۆئاماده‌كردنیان كردۆته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌م كه‌مپه‌ و ئامانجه‌كه‌ى ( جه‌عفه‌ر احمد ) جێگرى دووه‌مى یه‌كێتى ناوبراو رِایگه‌یاند وتى: به‌ گوێره‌ى به‌رنامه‌یه‌كى دارِێژراو هه‌ڵبژارده‌ى سه‌وڵ و كانۆى عێراق له‌ماوه‌ى 16 تا 26 / 6 / 2010 له‌ ده‌ریاچه‌ى دوكان كه‌مپێكى مه‌شق و رِاهێنانى كردۆته‌وه‌ كه‌ 6 یاریزان تیایدا به‌شدارن بریتین له‌ ( حه‌یده‌ر نه‌وزاد ، حمزه‌ حسین ، محمد حامد ، احمد سلام ، احمد عبدالستار ، خالد حقى ) مه‌شقه‌كان به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌رپه‌رشتى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ( ماجد ێالح ) ئه‌نجام ده‌درێت، پاش ته‌واوبونى كه‌مپه‌كه‌ له‌ناو ئه‌م یاریزانانه‌دا به‌گوێره‌ى ئه‌نجامیان هه‌ڵبژاده‌ى عێراق دیاریده‌كرێت، برِیاره‌ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ 6 / 7 / 2010 له‌ سویسرا به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جامى جیهانى سه‌وڵ و كانۆى بكات، مامۆستا جه‌عفه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ به‌سه‌ركه‌وتو وه‌سف ده‌كات، كه‌ تیایدا بۆیه‌كه‌مجار یاریزانان له‌ ده‌ریاچه‌ى دوكان مه‌شق له‌سه‌ر یارییه‌ تاكه‌كان و یارییه‌ چوارییه‌كان ( رباعی ) ده‌كه‌ن، له‌كۆتاشدا سوپاسى ئاراسته‌ى ته‌واوى ئه‌و ده‌زگا و به‌رپرسانه‌ كرد كه‌ هاوكارى ئه‌م كه‌مپه‌یان كردووه‌.
Top